زانا مەلا خالید: لە ناوەندی هەولێر هەڵوێست لە پێش یەکێتییەوەیە

شەیری بکە لە:
زانا مەلا خالید: لە ناوەندی هەولێر هەڵوێست لە پێش یەکێتییەوەیە

د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسی لقی دووی هەولێری پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، ژمارەی دەنگەکانی پارتی لە سەنتەری هەولێر زۆر زیادی کردووە و لە پلەی یەکەم دێت. هەرچی پلەی دووەمە ڕەوتی هەڵوێست دێت و پێش یەکێتی کەوتووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات، نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق مافی دەنگدانیان هەبوو، تاوەکوو 329 نوێنەر بۆ خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێرن.

 

لێدوانی فەرمی: د. زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەنجامەکانی هەولێر دڵخۆشکەرن، شاری هەولێر جارێکی دیکە متمانەی بە پارتی دایەوە. لە سەنتەری هەولێر بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو پارتی 15 هەزار دەنگ زیادی کردووە. دەنگی پارتی لە ناوەندی هەولێر هێندەی کۆکراوەی هەموو لایەنەکانە. بەجۆرێک تا ئێستا پارتی 115 هەزار دەنگی هێناوە و کۆکراوەی دەنگی هەموو لایەنەکان 95 هەزار دەنگە.


لەلایەکی دیکە؛ بەرپرسی لقی دووی پارتی دەشڵێت، لە سەنتەری هەولێر ڕەوتی هەڵوێست پلەی دووەمی هەیە و لە پێش یەکێتییەوەیە. بە گوتەی بەرپرسی لقی دووی پارتی جیاوازی دەنگی پارتی لەگەڵ دەنگی هەڵوێست پێنج هێندە زیاترە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: