د. هێمن هەورامی: پارتی لە سایەی سەرۆک بارزانی متمانەیەكی فراوانی بەدەستهێناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی میوانی گفتوگۆی ڕۆژان بوو
ئاڤا نیوز
د، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی لە گفتوگۆی ڕۆژاندا ڕایگەیاند: پارتی لە سایەی سەرۆک بارزانی متمانەیەكی فراوانی بەدەستهێناوە و بەردەوامیش لە بەرەوپێشچوون دایە و پێگەی جەماوەری فراوانتر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی میوانی گفتوگۆی ڕۆژان بوو و وەڵامی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە هەڵبژاردن و زیادبوونی دەنگدەکانی پارتی لەم هەڵبژاردنە دایەوە.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا لەبارەی نهێنی سەرکەوتن و باوەڕ بەخۆبوونی پارتی، د. هێمن هەورامی ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان کار بە داتا دەکات و سوود لە ئەزموونەکانی ڕابردووی وەردەگرێت، پێش هەموو شتێکیش ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی و پەیامەکانییەتی کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتە جیا جیاکان دەکات.
د. هێمن هەورامی باسی لەوەشكرد: ئەوەی وایکردووە جەماوەری پارتی بمێنێتەوە بوونی متمانەیە، چونکە پارتی ئامرازێکە بۆ ستراتیژییەک کە کوردستانە، ئەوە نهێنی مانەوە و پتەوبوونی پارتییە، کە جیاوازە لە هێزەکانی دیکە کە ئەوان کوردستان وەکو ئامرازێک دەبینن.
- هەموو لایەک ئەوە دەزانن کە ئاسایش و سەرقامگیری و ئاوەدانی لە سایەی پارتییەوە لە كوردستاندا هەیە، پارتی خۆی بە خاوەنی خاک و میللەتی خۆی دەزانێت و لە بەرپرسییارییەتی ڕاناکات، جیاواز لە هێزەکانی دیکە کە تووشی ئاستەنگییەک دەبنەوە لێی دەکشێنەوە و خۆیانی لێ بێبەری دەکەن.
- بۆ زیادكردنی دەنگەكانمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكەین، پلانمان بۆ ئەوە داناوە دەنگەکانی پارتی ئەمجارە بۆ سەروو یەک ملیۆن و نیو بەرز ببێتەوە.
- پارتی دیموکراتی کوردستان بە 400 هەزار دەنگی زیادكراو، وەڵامی هەموو گوشارەكانی دایەوە، لە مێژووی عێراقیش هیچ حیزبێك سەرووی یەك ملیۆن دەنگی لە عێراق نەبردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 28 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆجاری دووەم ژمارەیەک فڕۆکەی کوێتی بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەسرە دەنیشنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو





