د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە

شەیری بکە لە:
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە

ئاڤا نیوز

د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆی ڕۆژان جەختی لەسەر ئەوەکردووە کە پارتی کورسی دەیەمی لە هەولێر مسۆگەر کردووە. 


چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا، سەرەڕای ئەوەی پارتی ئێستا بەفەرمی لە هەولێر خاوەنی نۆ کورسییە بەڵام چاوی لە مسۆگەرکردنی کورسیی دیەمی پەرلەمانییە، لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەت و حەوت وێستگەی دیکەی دەنگدانی گشتی لە سنووری هەولێر دەنگەکانیان نەنێردراوە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هۆی بوونی کێشەی هونەرییەوە.  

لێدوانی فەرمی: د.هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە ڕێگەی ئاڤاوە ڕایدەگەیەنم کورسی دەیەم لە هەولێر بۆ پارتی دیموکراتی کورستانە و هەقی شەرعی ئێمەیە. 

د.هێمن هەورامی باسی لەوەشکرد: بە گوێرەی سیستمی سانتلیگۆ ئەگەر پارتی 600 دەنگی لەو حەوت وێستگەیە بۆ هەژمار بکرێت، ئەوا کورسی دەیەم بۆ پارتییە و بە گوێرەی ئەو داتایەی کە دەست ئێمەش گەیشتووە لە نوێنەرەکانمانەوە، لەو حەوت وێستگەی کە ئێستا بە فلاش دەنگەکانیان بۆ کۆمیسیۆن نێردراوە، ئێمە زیاتر لە 1500 دەنگمان بەدەستهێناوە.






نوێدەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ