بە بەشداری سەرۆک بارزانی شەشەمین کۆڕبەندی MEPS لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەشداری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی ڕابردووی MEPS
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە، شەشەمین کۆڕبەندی ساڵانەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە شاری دهۆک بە بەشداری سەرۆک بارزانی لەژێر ناونیشانی "بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" بەڕێوەدەچێت، هاوکات بڕیارە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆڕبەندەکە بەشداربن.
وێنە گەورەکە: دهۆک وەکو یەکێک لە ئارامترین شاری ناوچەکە ساڵانە کۆڕبەندەکە لەخۆدەگرێت، شەشەمین کۆڕبەندی مێپس، لە 17 تا 19ـی 2025 بەرپرسانی باڵا و کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییە جیهانییەکان کۆ دەکاتەوە و سەرنج دەخەنە سەر ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: تەوەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندی مێپس بریتین لە:
٠ سەقامگیری ناوچەکە
٠ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
٠ هەمەچەشنکردنی ئابووری
٠ ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا
٠ گواستنەوەی وزە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2019ـەوە، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ڕێکدەخرێت و دەیان بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسایەتی نێوخۆیی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی 100%ـی دەنگدان ڕادەگەیەنێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی 100%ـی دەنگدان ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت






