
بنیامین نەتانیاهۆ لەکاتی وتاردان لەبارەی جەنگی غەززە. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل تەواوی سەربازەکانی لە باشووری غەززە كشاندەوە بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت: یەك هەنگاومان ماوە بۆ سەركەوتن.
وێنە گەورەكە: ماوەی شەش مانگە شەڕ لە كەرتی غەززە بەردەوامە، هەرچەندە وڵاتە نێوەندگیرەکان چەندین مانگە لە هەوڵدان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەڵام هەوڵەکانیان شکستی خواردووە، ئیسرائیل یان حەماس بە مەرجەکان ڕازی نابن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سوپای ئیسرائیل تەواوی سەربازەکانی لە شاری خان یونس لە باشووری غەززە کشاندووەتەوە و دەڵێت: ئەرکەکەیان تەواو بووە و کشانەوەکە بۆ ئەوەیە خۆمان ئامادە بکەین بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ بە قسەیەکی هەموو ئەگەرەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەڵوەشاندەوە کاتێک گوتی، "سوێند دەخۆم تا حەماس هەموو بارمتەكان ئازاد نەكات هیچ ڕێکكەوتن و ئاگربەستێك نابێت، ئێمە هەنگاوێك لەسەركەوتنەوە دوورین."
باگگراوند: لە جەنگی غەززە، 600 سەربازی ئیسرائیلی كوژراون، هاوکات 33 هەزار كەسیش لە كەرتی غەززە كوژراون، 75 هەزار كەسیش بریندار بوون و ملیۆنێک و 500 هەزار کەسی دیکە ئاوارە بوون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پارێزگای ریفی دیمەشق شەڕ و پێکدادان دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات