
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە پرۆسەی گرێبەستکردنی وانەبێژان دەکاتەوە و 37 هەزار کەس دەگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: یەکێکی دیکە لە بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت و لەمەودوا دەکرێنە گرێبەست.
بۆچی گرنگە: 37 هەزار وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەگرێبەستکردنیان ڕێگا خۆش دەکات دەرچووانی دانەمەزراو شوێنیان بگرنەوە.
زانیاریی تایبەت: کۆنووسێک لە نێوان وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە، ئەگەر ناردنی پارەی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی وەکو ئێستا بەردەوام بێت و کێشەی تێنەکەوێت، بڕیاری بەگرێبەستکردنی وانەبێژان جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە هەواڵەکەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە و گوتی: دۆسیەی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان دەستی پێکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: مووچەی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 500 هەزار و بڕوانامەی دیبلۆمیش 450 هەزار دینار دەبێت.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو لە کاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی دا دوای چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان، مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






