دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سەنتەری ئۆتیزم لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 23 تشرینی دووەم

دیمەنی شاری ڕانیە
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەبارەی نەبوونی سەنتەرەكانی ئۆتیزم و تالاسیما لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، سبەی دووشەممە، سەنتەری ئۆتیزم لە ڕانیە دەكرێتەوە كە دەبێتە یەكەم سەنتەری لەمجۆرە لە سنوورەكە.
وێنە گەورەكە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئۆتیزم هەن، کەچی تەنیا یەک سەنتەری ڕاهێنانی ئۆتیزم هەیە و تەنیا 100 منداڵ ڕاهێنان وەردەگرن، ئەمەش دایک و باوک و کەسوکاری توشبووانی ئۆتیزمی نیگەران کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئاریان محەممەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە، یەكەم سەنتەری ئۆتیزم لە ڕانیە دەكرێتەوە كە لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەرپەرشتی دەكرێت، تایبەت دەبێت بە ڕاهێنان و شیاندنی ئەو منداڵانەی ئۆتیزمن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری ڕانیە و قەڵادزێ، زیاتر لە 100 منداڵی ئۆتیزم هەن و هیچ سەنتەرێكی ئۆتیزمی نەبوو، لە مانگی نیسانی ڕابردوو ژمارەیەك خانەوادە كە منداڵی ئۆتیزم و تووشبووی تالاسیمایان هەیە، هانایان بۆ ئاڤا هێنا و ئاڤاش دەنگی بە لایەنی پەیوەندیدار گەیاندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 22 تشرینی دووەم
هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت






