بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار: شێرزاد حەسەن زەبر بەر مێشکی کەوتووە و خوێنبەربوونێکی کەمی هەیە
- تەندروستی
- 24 تشرینی دووەم

شێرزاد حەسەن، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، زەبر بەر مێشکی شێرزاد حەسەن کەوتووە و ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە.
چیرۆکی سەرەکی: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە نزیک گەڕەکی عەقاری سلێمانی، تاکسیەک خۆی کێشا بە شێرزاد حەسەن، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئومێد هیدایەت، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوەکەوە زەبر بەر مێشکی شێرزاد حەسەن کەوتووە، وێنەی تیشکی مێشکمان بۆ گرت و لە سیتی سکانەکەدا دەرکەوت، کە مێشکی شڵەقاوە و خوێنبەربوونێکی کەمی هەیە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار بە ئاڤای وت: ئێستا شێرزاد حەسەن پێویستی بە چاودێری زیاتر هەیە و لە ژێر چاودێری چڕە. لە چەند کاتژمێری داهاتووش جارێکی دیکە وێنەی تیشکی مێشکی بۆ دەگرینەوە، بۆ ئەوەی بزانین ئاستی خوێنبەربوونەکە چەندە.
زانیاریی زیاتر: ئەو شۆفێرەی کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە شێرزاد حەسەنی داوە، هەر خۆی بە برینداری گەیاندوویەتییە نەخۆشخانەی شار، لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەکەوە ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 22 تشرینی دووەم
هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت






