تەندروستی سلێمانی: شێرزاد حەسەن لە نەخۆشخانەیە و باری تەندروستی جێگیرە
- تەندروستی
- 24 تشرینی دووەم

شێرزاد حەسەن، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد
ئاڤا نیوز
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک گەڕەکی عەقاری تاکسیەک خۆی کێشا بە شێرزاد حەسەن، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد، ئاڤا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سۆراغی تەندروستی کردووە، ئەوان دەڵێن تەندروستی جێگیرە.
لێدوانی فەرمی: سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤای وت: ئەمڕۆ نووسەر شێرزاد حەسەن بە برینداری هێنرایە نەخۆشخانە، چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکیە.
زانیاریی زیاتر: شێرزاد حەسەن لە ساڵی 1952 لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر لەدایکبووە. چوار کۆمەڵە چیرۆکە بە ناوەکانی ( تهنیایی، گوڵی ڕهش، گهڕهکی داهۆڵهکان و پیره پهپوولهکانی ئێواران) بڵاوکردوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلێتی بەناوەکانی ( پێدهشتی کارمامزه کوژراوهکان، تهمی سهر خەرەند، حهسار و سهگهکانی باوکم، خهونی جاڵجاڵۆکهکان و ژنێکی منگن) بە چاپ گەیاندووە. جگە لەمانە پتر له 20 کتێبی وهرگێڕان لهبواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگهری، دهروونناسی، هونهر، ڕاگهیاندن، کۆمهڵناسی و سیاسهت ههیه که له ئینگلیزیهوه کردوونی به کوردی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- تەندروستی
- 22 تشرینی دووەم
هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت






