
دیمەنی هەوای ناوچەیەکی تاران. وێنە؛ ئاژانسی تەسنیم
ئاڤا نیوز
بەپێی پێوەرەکانی کوالێتیی هەوا (AQI)، بەهۆی پیسیی هەواکەیەوە تارانی پایتەختی ئێران لە دۆخی سوور نزیک دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە هەوای تاران بە هۆی پیسبوونەوە لە دۆخی پرتەقاڵی واتە "دۆخی ناتەندروست بۆ گرووپە هەستیارەکان"ـدایە و تا دێت لە دۆخی سوور نزیک دەبێتەوە. لە دۆخی پرتەقاڵیدا ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ یان سییەکانیان هەیە، بە تایبەت بەساڵاچووان و منداڵان دەبێت خۆیان لە چوونە دەرەوە بۆ ماوەیەکی درێژ بەدوور بگرن.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی پێوەرەکانی کوالێتیی هەوا ئەگەر ژمارەی (AQI) لەنێوان 51 بۆ 100 بێت واتە کواڵێتیی هەوا قبووڵکراوە، بەڵام ئەگەر پێوەرەکە لەنێوان 101 بۆ 150 بێت، ئەوا هەوا لە بارودۆخی "ناتەندروست بۆ گرووپە هەستیارەکان"ـدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بەپێی پێوەرەکانی کوالێتیی هەوا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا شاری تاران تەنیا شەش ڕۆژ هەوای پاکی هەبووە، 123 ڕۆژ هەواکەی لە دۆخی قبووڵکراودا بووە، 105 ڕۆژ لە دۆخی ناتەندروست بۆ گرووپە هەستیارەکان و هەشت ڕۆژ دۆخی ناتەندروست بۆ هه موو گرووپەکان، دوو ڕۆژ هەوای زۆر ناتەندروست و دوو ڕۆژیش هەوای مەترسیداری هەبووه.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی پیسبوونی هەوای شارەکانی ئێران بەگشتی پەتای ئەنفلۆنزا و کۆرۆنا لەنێو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و بڕیاری داخستنی چەند قوتابخانەیەکیش دراوە.
لێدوانی فەرمی: عەلیڕەزا ڕەئیسی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، پەتاکە تاوەکو دوو مانگی دیکە بەردەوام دەبێت، داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات لەکاتی چوونە دەرەوە ماسک بەکاربێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم






