
دیمەنی وۆرکشۆپەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پرۆژەی بەخێوكردن و پەرەپێدانی هەنگ و بەدیجیتاڵكردنی داتای هەنگەوانان، ئەپڵیكەیشنێكی مەیدانی بۆ كۆكردنەوەی داتای هەنگەوانانی سلێمانی وەک قۆناغی یەكەم ئامادە دەكرێت، لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگی نوێنەری ڕێكخراوی خۆراک و كشتوكاڵ (فاو)، وۆركشۆپێكی دوو ڕۆژەی ئەنجامدا بۆ پاڵپشتیكردن و پەرەپێدانی داتای دیجیتاڵی لە كەرتی هەنگەوانیدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، وۆرکشۆپەکە لەپێناو بەرزكردنەوەی تواناکانی کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاپرسی مەیدانی بوو، لەو چوارچێوەیەشدا بەشداربووان بە شێوازی نوێی فۆرمی ڕاپرسیی هەنگەوانی و بونیادنانی كارامەیی دیجیتاڵی ئاشنا كران.
بابەتە ستراتیژییەكە: كارمەندانی كۆكردنەوەی ئامار لە وەزارەتی كشتوكاڵ، بە بەكارهێنانی پلاتفۆرمی 'كۆبۆ توولبۆكس' ئاشنا دەكرێن، كە ئەپڵیكەیشنێكی مەیدانییە بۆ كۆكردنەوە و بەدیجیتاڵكردنی داتا، وەک نموونەش، لە قۆناغی یەكەمدا هەنگەوانانی سلێمانی داتا دەكرێن و لە ئاییندەیەكی نزیكیشدا هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەنگوینی كوردستان، بە یەكێك لە بەرهەمە هەرە باشەكانی ناوخۆی عێراق و جیهان ئەژمار دەكرێت، دوای دەسپێشخەرییەكەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیارانی كوردستان، ئێستا جگە لە ناردنی بۆ بازاڕەكانی ناوخۆی كوردستان و عێراق، هەناردەی وڵاتانی دەرەوەش دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 26 تشرینی دووەم
گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






