بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ژینگەپارێزێکی هەڵەبجە بە شەهید هەژمار کرا
- ژینگە
- 24 تشرینی دووەم

ئاری موختار جەمال
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاری دا، ئاری موختار جەمال کە مانگی هەشتی ئەمساڵ لە کاتی کوژانەوەی ئاگری شاخەکانی چنار و مۆردێن لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا، بە شەهیدی هاووڵاتی هەژمار بکرێت.
نووسراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە بە واژۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بە نووسراوی ژمارە 4167 بڕیار درا، مردنی ژینگەپارێز ئاری موختار بە شەهید هەژمار بکرێت و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان بە ئاڤای ڕاگەیاند، شەهیدی هاووڵاتی جیاوازە لە شەهیدی سەنگەر، شەهیدی هاووڵاتی ئەوانەن بەهۆی کارەساتەکانی بۆمباران، تەقینەوە، سووتان گیان لەدەستدەدەن. شەهیدی سەنگەریش ئەوانەن کە لە بەرەکانی جەنگ لەڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن شەهید دەبن.
باکگراوند: شەوی 18-08-2025 ئاری موختار لەگەڵ تیمێکی خۆبەخشی ژینگەپارێز لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگری شاخەکانی چنار و مۆردێن لە هەڵەبجە بە سەختی بریندار بوو، دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کرا، بە هۆی زۆری سووتانەکەی گیانی لەدەستدا.
دەقی فەرمانەکە بە واژۆی سەرۆکوەزیرانی کوردستان؛
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 26 تشرینی دووەم
گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






