لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی هەوا ئەنجام درا
- ژینگە
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی پیسی هەوای شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پیسبوونی کەش و هەوای بەغدا، کۆبوونەوەیەکی فراوان و بەپەلە بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی ژینگە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەبەغدا ئەنجام درا.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند هەفتەیەکە ئاسمانی شاری بەغدا بەردەوام لەژێر کاریگەریی بۆنی گۆگرد دایە کە لە کارگەکان و شوێنەکانی کۆکردنەوەی زبڵەوە دەردەچێت، جگە لەوەش، دووکەڵی مۆلیدە ئەهلییەکان و بوونی لانی کەم سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە شەقامەکاندا، ژینگەی بەغدایان بەجۆرێک پیسکردووە بەردەوام لە پۆڵێنە جیهانییەکان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە ژینگەکەیان تەواو پیس بووە.
لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند: چەند سەرچاوەیەکی دیار بۆ پیسبوونی شاری بەغدا دەستنیشان کراوە لەوانە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سەربازگەی ڕەشید، شوێنی ژێرخاککردنی خاشاکی نەهرەوان و دیاردەی سووتاندنی زبڵ لەنێو گەڕەکەکاندا، هەروەها دوکەڵی کارگەکانی خشت لەدەورووبەری بەغدا کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر پیسبوونی ژینگەی بەغدا هەیە.
زانیاریی زیاتر: عەتوانی تەواوی بەرپرسیارێتیی خراپبوونی دۆخی ژینگەیی خستە ئەستۆی لایەنە کەمتەرخەمەکان و جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توند دژی ئەوانەی دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگەی پایتەخت.
ئەمەش بزانە: دوای بڵاوبوونەوەی دەیان ڕاپۆرت لەسەر مەترسیی دۆخی کەش و هەوای بەغدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی دا بۆ بەدواداچوون لەم بابەتە، بەڵام لە سایەی ئەو هەموو هۆکارە زۆر و ئاڵۆزەی کە هەوای شارەکەیان ژەهراوی کردووە، وا دەردەکەوێت کە کاری لیژنەکە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا، ئەرکێکی زۆر سەختبێت و بەگوێرەی پسپۆڕانی ژینگە چارەسەری ژینگەی عێراق پێویستی بەکاری بەردەوامی دەیان ساڵە و بەلیژنە و بەدواداچوون چارەسەر ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 26 تشرینی دووەم
گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
- ژینگە
- 23 تشرینی دووەم
شەپۆڵێکی دیکەی بارانبارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە





