پارتی و یەکێتی لە کەرکووک و نەینەوا کار بۆ "رێککەوتنێکی هەمەلایەنە" دەکەن
- هەواڵ
- 2024-01-23

لۆگۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک و نەینەوا بکەونەخۆ و، بە ئاراستەی وەرگرتنی پۆست لەو دوو پارێزگایە جوڵە بکەن، بەرپرسێکی یەکێتی لە نەینەوا دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی دەستپێدەکەینەوە."
بۆچی گرنگە: 32 ڕۆژ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕ دەبێت، کورد چاوی لەوەیە لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا پۆستە کارگێڕییە باڵاکان دەستەبەر بکات، بەتایبەت لە کەرکووک کە زیاتر لە شەش ساڵە دەسەڵاتی یەکەمی ئەو پارێزگایە بەدەست کوردەوە نییە. هەروەها دەبێت دوای 15 ڕۆژی دیکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان یەکەم کۆبوونەوە بکەن، بۆیە پێش ئەو رێککەوتە پارتی و یەکێتی پەلەدەکەن بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنەی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە ڕۆژی 16-12-2023 پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و 18-12-2023 پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی کرا، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و چوار کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای بردەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش پێنج کورسی کەرکووک و دوو کورسی نەینەوای بەدەستهێنا، ئەو دوو لایەنە نزیکن لەوەی بەیەکەوە و بە یەک پاکێج لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ئەو دوو پارێزگایە کۆببنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە دانانی پارێزگاری کەرکووک، ڕەزامەندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەوەیە پارێزگارێکی کورد دابنرێت، کە بە ڕێککەوتنی سەرجەم لایەنەکان بێت و بێ جیاوازی سەیری هەمووان بکات. ئەمە گوتەی حەسەن مەجید، بەربژێری دەرچووی پارتی لە کەرکووک بوو بۆ ئاڤا میدیا.
لە بەرامبەردا جەمال شوکر، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە کەرکووک پێیوایە: دەبێت هەرچی زووە بەرهەمی دەنگی خەڵکی کەرکووک یەکلایی بکرێتەوە، پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک دەبێت بە ڕێککەوتن بکرێت، چونکە هیچ لایەنێک ژمارەیەکی وای کورسی بەدەستنەهێناوە کە بتوانێت بە تەنیا حکومەتی خۆجێیی پێکبهێنێت و پۆستی پارێزگار بۆ خۆی ببات. ئاماژەی بەوەشدا، "هەنگاوی ئێمە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکانە و هیچ پێکهاتەیەکی پارێزگاکە پشتگوێ ناخرێت."
زانیاری زیاتر: هەرچی تایبەتە بە پارێزگای نەینەوا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی دەستپێبکاتەوە. غەیاس سوورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە نەینەوا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەمڕۆوە هەنگاو بۆ ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن دەنێین. پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کەرکووک و نەینەوا بکەینە یەک پاکێج و گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتە خۆجییەکان دەکەین و هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەستپێدەکەینەوە.
هاوکات عەبدولمەناف حەسەن کارگێڕی لقی 14 ـی نەینەوای پارتی ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر یەکێتی لە نەینەوا پشتگیریمان بکات بۆ بەدەستهێنانی پۆستێکی باڵای ئەو پارێزگایە، ئێمەش پاڵپشتییان دەبین بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەرگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و نەینەوا لەکاتێکدایە، لایەنەکانی عەرەب و تورکمان لە کەرکووک داوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکەن و کردوویانە بە مەرجی دانوستاندن، لە نەینەواش بەهۆی نزیکی ژمارەی کورسی لایەنەکان لە یەکتری، بەدەستهێنانی پێگەیەکی باڵا لەو پارێزگایە بۆ کورد ئاسان نابێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات