ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بکرێتەوە، کە یەكێكە لە گەورەترین کونسوڵخانەکانی ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: کونسوڵخانەکە پێکهاتووە لە باڵەخانەیەکی سەرەکی و چەندین باڵەخانەی دیکە کە تایبەت دەکرێن بە مانەوەی کارمەندانی ئەمریکا، هاوکات کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی هەیە کە هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانەی وەکو یاریگا و مەلەوانگە و پارک، تەنانەت هۆتێلیشی تێدایە.
زانیاریی زیاتر: کۆنسوڵخانەکە بۆ دابینکردنی ئاو و کارەبا پشت بەخۆی دەبەستێت، وە هۆڵی لەشجوانی و چێشتخانە و چالاکی ڕۆژانەن لەخۆدەگرێت.
ئەمەش بزانە: کارەبای لەڕێگای سیستمی سۆلارەوە دابیندەکرێت و بۆ دابینکردنی ئاویش باڵەخانە و زەوییەکەی بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بتوانرێت ئاوی باراناوی تیایدا گلبدرێتەوە و بۆ پێداویستییەکانی دانیشتووانەکەی بەکاربهێنرێتەوە، پێكهاتە و دیزاینەکەی بە جۆرێکە کاریگەری تیشکی خۆر کەمدەکاتەوە و پلەی گەرما تیایدا بە جێگیری دەمێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
29 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن





