ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی حەمرین لە کەلار ئاوەڕۆی نییە و ئاوی خواردنەوەی سوێر بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
گەڕەکی حەمرین لە کەلار تاوەکو ئێستا ئاوەڕۆی نییە و نزیکەی شەش مانگە ئاوی خواردنەوەشیان سوێر بووە و کەڵکی بەکارهێنانی نەماوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بە ئاڤای وت، بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ، ئاوی زێرابی ماڵان کۆدەبێتەوە، لەبەر بۆنی ناخۆشی ئەو ئاوە ژیانمان نەماوە.
دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەکە دەڵیت، ئەوە چەند مانگە ئاوی پاکمان نەماوە، ئاوەکەمان بردووە بۆ تاقیگە وتوویانە نەک بۆ خواردنەوە بۆ خۆشۆردنیش نابێت.
لێدوانی فەرمی: دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار بە ئاڤای وت، ئەو گەڕەکە خۆی زێدەڕۆیە بۆیە پڕۆژەیان بۆ نەکراوە، لەگەڵ کارگەکانی ناوچەی پیشەسازی قسەمان کردووە بۆ دروستکردنی ئاوەڕۆیەک، بەشێک لە ماڵەکان دەخرێنە سەر ئەوە و هەوڵدەدەین بەشەکەی دیکەش چارەسەر بکەین.
بۆ کێشەی ئاوی خواردنەوەش، سامان ڕەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە ئاڤای وت، لە هەوڵداین لەڕێگای ڕاکێشانی بۆرییەکەوە ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ گەڕەکەکە دابین بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن





