هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
100 دۆلاری نوێی ئەمریکی
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان دیاردەی ساغ نەکردنەوەی دراوی چاپی کۆنی ئەمریکی سەریهەڵداوە و بەشێک لە هاووڵاتییان نیگەرانن لەو شێوازی مامەڵەیە.
وێنە گەورەکە: دوو جۆر چاپی دراوی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان هەیە کە لەناو خەڵکدا بە 100 دۆلاری شین و 100 دۆلاری سپی ناسراوە، بە هۆی ئەوەی دراوی ڕەنگ سپی بەراوی دروستکردنەکەی کۆنترە مامەڵەکردن پێوەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش کەمترە.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەشێک لە هاووڵاتییان گلەییان لەوە هەیە کە دۆلاری کۆنیان لە شوێنە گشتییەکان و مارکێت و چێشتخانەکان لێوەرناگیرێت یاخود لە بازاڕی دراو بە چەند هەزار دینارێک کەمتر بە دیناری عێراقی بۆیان دەگۆڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: نازم مەنتک، مامەڵەکاری دۆلار لەبارەیەوە دەڵێت: ئەو دیاردەیە تەنیا لە عێراق هەیە و لە کوردستان تازە سەری هەڵداوە، لە بۆرسە هیچ فەرقی نییە تەنیا هەزار دیناری کەمترە ئەویش بازرگانانی دراو خۆیان ئەمەیان کردووە.
- لە ئەمریکا دۆلاری دڕاویش کاری پێدەکرێت و لە ڕووی کواڵیتی و وەرەقەکەشەوە کۆنەکە لە نوێیەکە باشترە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
29 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن






