چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هەردوو وەزیری ناوخۆی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، لیژنەی بەدواداچوون بۆ بەئامانجکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لە سلێمانی ئەرکەکانی تەواوکردووە و چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامەکانی ئاشکرا دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە و 80%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان بەهۆیەوە پچڕا و دواتر لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: میقداد میری، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کردووە، لیژنەی بەدواداچوون بۆ ڕووداوی کێڵگە نەوتییەکانی کۆرمۆر سەردانی کێڵگەکەیان کردووە و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە نزیکەوە چاودێری ئەدای لیژنەکە و کارەکانی دەکات. لیژنەکە ئەرکی خۆی تەواوکردووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەرکات پەسەندکران ڕادەگەیەنرێت".
ناوبراو وتیشی، "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاو دەکرێتەوە، هەر لێدوانێک لەم کاتەدا درابێت نادروستە".
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: میری تۆمەتبارکردنی لایەنێکی دیاریکراو ڕەتدەکاتەوە دووپاتی کردەوە، تۆمەتبارکردن یان ئاماژەدان بە کەس و لایەنێک سەبارەت بە ڕووداوەکە لە ئێستادا دروست نییە، تا ئەو کاتەی ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوەیە دەرچوو و تۆمەتبار ئاشکرا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن






