سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە چۆنێتی ئەو پرۆسەیە کرد کە عێراق لە ڕێگەیەوە بتوانێت بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری سووریا و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و بوژانەوەی ئابوورییەکەی، کە لە هەمان کاتدا سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق بەهێزتر بکات.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا تاوتوێی ڕێگریکردن لە هەر پەرەسەندنێکی زیاتر لە ناوچەکە کرا لەگەڵ پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و دانانی ناوچەکە لەسەر ڕێگای هاوکاری و گەشەی ئابووری و سەقامگیری درێژخایەن.
لەلایەکی دیکەوە: باراک جەختی لەو ڕۆڵە بنیاتنەر و گرنگە کردەوە کە عێراق دەتوانێت بیگێڕێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت






