تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پاسی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە مەبەستی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن، کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکاتەوە. لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو بەردەوامە، سەدان کۆمپانیاش ناویان تۆمارکراوە بۆ ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆسەی حەجخوازان.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە، ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنی حەج داواکارییان پێشکەش کردووە بە مەبەستی هاوەڵیکردنی حاجییانی کوردستان لەوەرزی حەجی 2026، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت. لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان، مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.
وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، داوا لەو خاوەن کۆمپانیایانەش دەکات کە ئێستا لە گەشتی عومرەن، ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەکو هاوکارییەک تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕێککەوتی 2 و 3ـی 12، لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەرێوەدەچێت.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 03-12-2025، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەرین و گەرمیان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن






