هۆشدارییەکی وەزارەتی دارایی لەبارەی ئیکرامییەی شەش مووچەی خانەنشینان
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم

مووچە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هۆشدارییەک دەداتە ئەو خانەنشینانەی کە پێش ساڵی 2025 خانەنشین بوون و شەش ئیکرامییەکەیان وەرنەگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین بوون، بەشێک لەوانەی مەرجی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، بەشێك لەوانە لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، و بەشێکی دیکەشیان تاوەکو ئێستا ماون.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی شەش مووچەکەیان دەرچوو و بەشێکی زۆری خانەنشینانی نوێ وەریانگرت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "دابەشکردنی ئیکرامیەی شەش مووچە بەگوێرەی تەمەنی خانەنشینیان دەبێت واتا ئەوانەی 62 ساڵن خەرج دەکرێت کە تەواو بوون 63 ساڵییەکان شەش مووچەکە وەردەگرن."
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو خانەنشینانە دەبێت سەردانی ئەو فەرمانگەیە بکەن کە پێش خانەنشین بوون خزمەتی وەزیفیان لێکردووە و دڵنیایی وەرگرن لەسەر ئەوەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە و کەی بۆیان خەرج دەکرێت، ئەو خانەنشینانەی شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە مەرجە 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.
- سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "پرۆسەی پێدانی شەش مووچە بە خانەنشینانی ساڵی 2024 دەمێکە تەواوبووە، ئەو خانەنشینانەی تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووە یان مەرجەکان نایانگرێتەوە یان کێشەیەکی دیکەی ژمێریارییان هەیە، پێویستە سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن."
- سەبارەت بە خانەنشینانی نوێ ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا، کە بەشێکی کەمی خانەنشینانی ساڵی 2025 ماون ئیکرامەی شەش مووچە وەرگرن، ئەوانی دیکە هەموویان تەواو بوون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت






