مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە دابەش بکرێت. هاوکات هەر لەو هەفتەیەدا مووچەی مانگی نۆ و ئازاری ئەمساڵی فەرمانبەرانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە وەزارەتی دارایی عێراق، گوژمەی 941 ملیار و 874 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان و ڕۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی کرا کە ئەمڕۆ سێشەممە کۆتایی پێدێت. دوای هاتنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران، بڕیاری دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە درا و بڕیاری سبەی چوار شەممە دەستپێبکات و بە دوو ڕۆژ سەرجەمیان شایستە داراییەکانیان وەربگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە 3 و 4-12-2025، مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی نۆ و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025 ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 1-7-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد






