
وێنەی دۆلار و تمەنی ئێرانی
ئاڤا نیوز
ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار بە ئاستێکی پێوانەیی بۆ کەمترین نرخ لە مێژووی خۆیدا تۆمار کرد، چەند ڕۆژێکە هەر 100 دۆلارێک بەرامبەر نزیکی 12 ملیۆن تمەنە.
وێنە گەورەکە: دوای تووندبوونی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، ساڵ دوای ساڵ بەهای تمەنی ئێرانی دادەبەزێت، ئەمساڵ کەمترین بەهای لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە.
لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوو هۆکار وایانکردووە بەهای تمەن بەو ئاستە دابەزێت، حکومەتی ئێران پلانی زیادکردنی باجی هەیە بۆسەر بەرهەمەکانی وزە و خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا. لەلایەکی دیکەوە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هۆکارێکی دیکەیە وایکردووە تمەن بگاتە نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ لە بازاڕی گۆڕێنەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 11 ملیۆن و 550 هەزار تمەنە. ئەمەش کەمترین ئاستیەتی لە مێژووی ئەم دراوەدا.
چیرۆکی دابەزینی بەهای تمەن چۆن دەستیپێکرد؟
ساڵی 1979 شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕوویدا، ساڵێک بەرلەوە، تمەنی ئێرانی لە ریزبەندی 16ـهەمینی بەهێزترین دراوی جیهان بوو، بەڵام گۆڕینی دەسەڵاتی محەمەد رەزاشا، بە تەواوی دراوی ئێرانی لە ڕیزبەندییەکان دوورخستەوە.
رێکەوتی 8ی 8ی 1988 شەڕی عێراق و ئێران وەستا، واتا 10 ساڵ دوای دەستپێکی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 12 هەزار تومەن بوو.
شۆکە ئابورییەکە لە ساڵی 1995 دەستیپێکرد، کاتێک نرخی 100 دۆلار گەیشتە 40 هەزار و سێ سەد تومەن، لەو ساڵەدا تمەن بەراورد بە ساڵێک پێش خۆی، سەدا 54 بەهای بەرامبەر دۆلار لەدەستدا.
سێ ساڵ لەمەوبەر واتا مانگی 12ـی ساڵی 2022 بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە چوار ملیۆن و 280 هەزار تمەن بوو. بەڵام ئەمساڵ نزیکەی سێ هێندە بەهاکەی لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت






