ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک کارگوزاری نەخۆشخانەکان لە کۆیە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- تەندروستی
- 3 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کارگوزاری نەخۆشخانەکان لە کۆیە کە ژمارەیان 170 کەسە و کار بۆ کۆمپانیایەکی تایبەت دەکەن، ماوەی پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو کارگوزارانە بە ئاڤایان وت، پێنج مانگە دینارێكمان پێ نەدراوە و سكاڵاشمان تۆمار كردووە و هیچمان بۆ نەكراوە.
لێدوانی فەرمی: هەژار نەجات، بەرێوبەری کۆمپانیای لاست لیڤ، بە ئاڤای ڕایگەیاند: داواکاری ئەو کارگوزارانە ڕەوایە و ئەمڕۆ و سبەی مووچەیەكیان پێدەدرێت و هەفتەی داهاتووش مووچەیەكی دیكەیان پێ دەدەین.
گوتیشی، ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا سەرجەم مووچەكانیان پێبدەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی هەژار نەجات، یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەو كەسانە دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنی خەرجكردنی پارەی چەكەكانمان، چەند زووتر پارەمان بۆ خەرج بكرێت ئێمەش زووتر بەسەر كارمەندەكان دابەشی دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران






