ئاڤای خەڵک؛ ئامێرەکانی شووشتنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان لەکارکەوتوون
- تەندروستی
- 3 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەهۆی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی شوشتنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان، نەخۆشانی گورچیلە کێشەیان بۆ دروست بووە، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لەنزیکترین کات ئامێرەکان چاک دەکەنەوە و گرفتەکە چارەسەر دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند كەسێك كە نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە و دانیشتووی شارۆچكەی دەربەندیخانن، پەیوەندیان بە ئاڤا میدیاوە کردووە، دەڵێن لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان سێ ئامێری شووشتنی گورچیلە هەیە، بەڵام لەکارکەوتوون و نەخۆشەکان ناتوانن چارەسەری پێویست وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێکە ئامێرەکانی شووشتنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان لەکارکەوتوون، ئەو ئامێرانە پێشتر بە گرێبەستی حکومەتی فیدراڵ دانراون، ئەو کۆمپانیایەی کە ئامێرەکانی دانابوو و ئەرکی چاککردنەوەی لە ئەستۆدایە، ئاگادارمان کردووەتەوە، لەنزیکترین کات ئامێرەکان چاک دەکەنەوە و گرفتەکە چارەسەر دەکەن.
گوتیشی بە شێوەیەكی كاتی ئەو نەخۆشانەی كە لە دەربەندیخان هەن براون بۆ سلێمانی و لەوێ كاری شووشتنی گورچیلەیان بۆ كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
10 ئەمبوڵانس بۆ تەندروستیی سۆران دابین کران






