
دیمەنی ئەمبوڵانسەکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 10 ئەمبوڵانس خرانە خزمەتی تەندروستی سنوورەکە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی تەندروستی ئیدارە سەربەخۆ و قەزا و ناحییەکان کراوە، بۆ ئەم مەبەستە جیا لە دروستکردنی ژمارەیەک نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی، بەردەوام ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ ئەو سنوورانە دابین کراوە، بەو ئامانجەی کەمترین نەخۆش بۆ چارەسەری ڕەوانەی سەنتەری شارەکان بکرێن.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کارمان لەسەر ئەوە کردووە، زۆرترین چارەسەری و خزمەتگوزاریی تەندروستی لە سنوورەکەمان دابین بکەین و کەمترین نەخۆش ڕەوانەی هەولێر بکرێن، لەو چوارچێوەیەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، 10 ئەمبوڵانسی بۆ تەندروستی سنوورەکەمان دابین کردووە و ئەمڕۆ ئەمبوڵانسەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران کران.
هەنگاوی داهاتوو: کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران گوتی: بە دابینکردنی ئەو ئەمبوڵانسانە، بە پێویستی دەزانین لە کەمترین کات، سەنتەری فریاگوزاری و هێڵی گەرمی 122 تەندروستی بکەینەوە.
باکگراوند: ڕۆژی 28-07-2021، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار درا، بە هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، دەیان پڕۆژە لە سەرجەم بوار و سێکتەرەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کراون و سنوورەکە ئاوەدانی و پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە، ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگاوبان و گەشتیاری سنوورەکە لە باری جێبەجێکردنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم






