لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە ڕووداوەكانی قەزای خەبات وەڵامی یەكێتی دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وەڵامی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بۆ یەکێتی
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا وەڵامی مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەبارەت بە ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای خەبات دەدات و دەڵێ ئەگەر لە ڕووداوەكان تێوەنەگلاون ئەوا بە جێبەجێكردنی یاسا شپرزە مەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە. دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین. هەموو ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن، تەنها لە ڕێگای یاساوە چارەنووسی تۆمەتەکانیان دیاری دەکرێت و ڕێگا لە بەردەم هەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی (نوێنەرایەتیی وڵاتان، کونسوڵخانەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ) کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا. بەلام ئایا ئێوەش پابەندن بەم پرەنسیپانە و برواتان بە ئەوە هەیە کە باسی دەکەن؟
زانیاریی زیاتر: لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر لە پەیامەكەیدا بە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەڵێ: ئێوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دام دەزگا فەرمییەکان و وەرگرتنی مۆلەتی پێشوەخت هەلکوتانە سەر هوتێل و کوشتنی خەلک و گرتنی سەرکردە سیاسیەکان و لێدانی هاوڵاتیانتان کردووەتە نەریت، هاوکار جاف تیرۆر کرا و بەڵگەی پێویست خرانە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بەڵام بە پێچەوانەوە ئێوە داڵدەی بکەرانی ئەو کەیسەی تیرۆرکردنتان دا و جورئەتی رادەست کردنیان ناکەن بو ئەوەی راستی تێوەگلانی بەرپرسەکانتان بشارنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر دەشڵێ یەكێتی بە بێ وەرگرتنی مۆلەت، تانک، زرێپۆش، درۆن و چەکی قورستان بەکارهێنا و هێرشتان کردە هوتێل لالەزار. لەو هێرشەتاندا، لە ناو جەرگەی شار چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی، ماڵی هاوڵاتیان و هونەرمەندانتان تێکدا بە بێ ئەوەی رەچاوی مافی مرۆڤ و یاساکان بکەن.
ئەمەش بزانە: لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، لەبارەی ئەو تۆمەتبارانەی كە لە ئاژاوەگێڕییەکەی چەند روژی رابردوو قەزای خەبات، دەستگیر کراون ئاماژەی بە ئەوە داوە كە ئەوان وەك تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەل کراوە.
دەشڵێت: ئەگەر ئێوە خۆتان بە هاوبەش لە کردەوەکانیان دەزانن ئەوە جێگای نائومێدییە. وە ئەگەر تێوەنەگلاون دەبێت سوپاسگوزار بن و بە جێبەجێکردنی یاسا شەپرزە نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕازی نین بە هەموو بەندەکانی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەوڵی ترەمپ، ڕواندا و کۆنگۆ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن






