
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە نوێنەرایەتیی زۆرینەی هێزە سوننییەکان دەکات، داوای پەلەکردن لە پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات و دەیەوێت بەخێرایی خولی شەشەمی پەرلەمان دەستپێبکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی پێنجشەممە، سەرکردە و سەرۆکی پارت و هاوپەیمانێتییە سوننییەکان لە بارەگای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتى تەقەدووم لە بەغدا کۆبوونەوە. تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی قۆناغی دوای هەڵبژاردن بوو، تێیدا بڕیاریانداوە نەخشەڕێگای تایبەت بەخۆیان ئامادە بکەن کە تێیدا شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی داهاتوو دیاری دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، سەرکردەکانی ناو ئەنجوومەنەکە ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی گفتووگۆ لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکانی دیکە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆست و شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە لە توانایدا بێت وەڵامدەرەوەی خواستی شەقام بێت.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە، سەرکردە سوننییەکان سوپاسی "چوارچێوەی هەماهەنگی"ـیان کرد بۆ پیرۆزبایی لێکردنیان بەبۆنەی دامەزراندنی ئەنجوومەنەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
35 خولەک لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕیککەوتنی ئەمنی، پووتین سەردانی هیندستان دەکات





