سزادراوانی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە یەک مانگدا زیاتر لە هەزار پەیوەندی دەنگ و ڕەنگیان کردووە

شەیری بکە لە:
سزادراوانی چاکسازیی گەورانی هەولێر لە یەک مانگدا زیاتر لە هەزار پەیوەندی دەنگ و ڕەنگیان کردووە

دیمەنی ساتی پەیوەندی سزادراوان بە کەسوکاریان. وێنە؛ چاکسازی گەورانی هەولێر

ئاڤا نیوز

تەنیا لە ماوەی مانگی ڕابردوو، سزادراوان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، زیاتر لە هەزار پەیوەندی دەنگ و ڕەنگ (video call)ـیان لەگەڵ کەسوکاریان کردووە.

وێنە گەورەکە: لە چوارچیوەی سیستەمی چاکسازی سزادراوان لە هەرێمی کوردستان، ڕەچاوی ئەوە دەکرێت، هیچ کات سزادراوان لە کۆمەڵگا دانەبرێن، بۆ ئەمەش لە ماوەی بەسەربردنی ماوەی سزایان بەردەوام لە ڕێگەی سەردانی کەسوکاریان بۆ چاکسازییەکان و پەیوەندی تەلەفۆنی، بەردەوام لە پەیوەندیدا بن.

پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر، تەنیا لە ماوەی مانگی ڕابردوو، سزادراوانی ئەو چاکسازییە زیاتر لە هەزار و 100 پەیوەندی دەنگ و ڕەنگیان لە ڕێگەی ڤایبەر و واتسئەپ، لەگەڵ کەسوکاریان کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی پێنج ساڵە ئەو خزمەتگوزارییە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر کاری پێدەکرێت، خزمەتگوزارییەکەش بەردەوامە.

زانیاریی زیاتر: هەموو ئەو سزادراوانەی (بیانین، کەسوکاریان لە دەرەوەی وڵاتە، نەخۆشن، پەککەوتەن)، دەتوانن هەفتانە و بەپێی پێویست تەلەفۆن بۆ کەسوکاری خۆیان بکەن و بەشیوەی دەنگ و ڕەنگ قسە بکەن، ئەمە جیا لەوەی هەموو سزادراوان بۆیان هەیە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە (تەنیا بە دەنگ) قسە لەگەڵ کەسوکاریان بکەن.

بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی ئەم جۆرە پەیوەندییە، کەسوکاری سزادراوان بەردەوام ئاگاداری کەسە سزادراوەکانیان دەبن، لەهەمان کاتیش سزادراوەکان لە کۆمەڵگا دانابڕین، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئارامی دەروونی سزادراوان دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ