کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بڕیاربوو سبەی سێشەممە پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.

وێنە گەورەکە: لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتیی نیشتمانی کوردستان، چەندین جار کۆبوونەوەی باڵایان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هەردوولا لەسەر زۆرینەی بابەتەکان ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە سازانە لەسەر دابەشكردنی پۆستەکان. 

بەدواداچوونی ئاڤا: بڕیار سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بەڕێوە بچێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە هەردوولا بە ئاڤایان ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکە پێویستی بە ئامادەکاری زیاترە.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکار بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە، بەڵام ڕۆژەکەی دیارنەکراوە.

- لە گفتوگۆکاندا یەکێتی پاکێجی خۆی پێشکەش کردووە، بڕیاریش نییە کە گۆڕانکاری تێدا بکات، ئێستا تەنیا کێشە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ هەیە، پارتی دەڵێت ئەم پۆستە بەرامبەر بە پۆستی سەرۆککۆمارە.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئاڤای وت: هیچ گۆڕانکارییەک لە پاکێجی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکراوە.

- لە وەڵامی ئەو پرسیارەش ئایا پێکهێنانی هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق دەکرێنە یەک پاکێج لە گفتوگۆکان؟

سەعدی پیرە وتی: نابێت پاکێجی بەغدا و پاکێجی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بکرێن، پۆستی سەرۆککۆمار هیچ پەیوەندی بە پۆستەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانیش وتی: باسی هەر پۆستێکی سیادی بکەین، پارتی دەڵێت هێڵی سوورە، بەنموونە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەرمانگەی تەکنۆلۆجیا و زانیاری، دەستەی وەبەرهێنان.

- پارتی دەیەوێت وەزارەتەکانی ئەوقاف و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی ژینگە بە ئێمە بدات، ئێمەش قبوڵمان نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ