خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە

شەیری بکە لە:

ئەنجامدانی فیلەر و بۆتۆکس بۆ خانمێک

ئاڤا نیوز

شارەزایانی پێست هۆشداریی لەبارەی ئەنجامدانی فیلەر و بۆتۆکس بۆ ڕووخسار دەدەن، دەڵێن دەبێت ئەو بابەتە بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی پێست و ئەگەری كوێربوون.

چیرۆکی سەرەکی: 
ژمارەیەك پزیشک و توێژەر توێژینەوەیەكیان کردووە لەسەر بابەتی فیلەر و بۆتۆكس و لێكەوتەكان، دەڵێن سۆنەریان بەکارهێناوە بۆ پشکنینی سەد حاڵەتی ئەو ژنانەی دەرزی فیلەریان بۆ کراوە، دەرئەنجامەکانیان نەخوازراو نەبووە.

زانیاریی زیاتر: توێژەر و پسپۆڕان ئامۆژگاریی هەموو ئەو سەنتەرانە دەکەن کە ئەو ئەنجام دەدەن، 
ئەم تەکنیکە جێبەجێ بکەن لەکاتی بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆكس و فیلەر، بۆ ئەوەی هیچ زیانێک بە خوێنبەرەکانی دەموچاو نەگات، واتا پزیشکەکان سۆنەر بۆ خەڵک بکەن ئینجا فیلەر و بۆتۆکسیان بۆ بکەن.

لێدوانی فەرمی: 
دکتۆر ڕۆزا سیگریست، توێژەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکەیە دەڵێت، حاڵەتەكانی گیرانی خوێنبەرەکان کە تیایدا فیلەر دەخرێتە ناو خوێنبەرەکان، دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردنی شانەکان و شێواویی دەموچاو.

- دەوروبەری لووت مەترسیدارترین شوێنە بۆ دەرزی لێدان، ئەمەش بەهۆی بەستنەوەی خوێنبەرەکانی ناوچەی لووت بە هەندێک شوێنی زۆر گرنگ لە سەردا، ئەگەر بە ڕێكوپێكی نەكرێت ئەوا ئەگەری هەیە ببیتە هۆی كوێربوون و جەڵتەی مێشک.

زانیاریی زیاتر: توێژەرانی توێژینەوەکە هۆشداریی دەدەن، ئەگەر بۆتۆكس و فیلەر بێ سۆنەر ئەنجام بدرێت، ئەوا دەبێتە پرۆسەیەكی هەڕەمەكی و ئەگەری زیانی گەورەی دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: د.هەنار شێخ بزێنی، پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری کە لە هەولێر کار دەکات، بە ئاڤای وتووە، پێویستە خەڵک هۆشیارییەکی تەواویان لەبارەی بۆتۆکس و فیلەرەوە هەبێت، بەتایبەت فیلەر چونکە فیلەر کاریگەرییە خراپەکانی زیاتر لەسەر پێست و تەندروستی کەسەکە هەیە نابێت چارەخواز، هەر لەخۆیەوە بچێتە لای هەموو سەنتەرێک و کەسانێکی نەشارەزا و پسپۆڕ، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، سەرەتاش دەبێت سۆنەرێکی ورد لەلای پزیشکی پسپۆڕ بکات، دوای پشکیننەکان بە وریاییەوە دەرزییەکان بەکار بهێنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ