ئاڤا دیجیتاڵ
بەبێ دۆزینەوەی هیچ سەرەداوێک پرۆسەی گەڕان و پشکنین بەدوای چارەنووسی کارگوزارە بیانییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی کۆتاییهات، هاوڕێکانیش دەڵێن چەند کاتژمێرێش پێش هێرشەکە میشێلیان بینیوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 192 کاتژمێر چاوەڕوانی و گەڕان و پشکنین لە ماڵی پێشڕەو دزەیی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر ماندوو نەبوون، بەڵام ئەوەی تیمەکەی دڵتەنگ کرد و هاونیشتمانیانی لە چاوەڕوانی هێشتەوە، ئاشکرانەبوونی چارەنووسی میشێل میندوازای تەمەن 42 ساڵان بوو، کە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی 15 ی ئەم مانگەی سوپای پاسدارانی ئێران بێسەروشوێن بوو.
سات بە سات تیمەکان چاویان لەوە بوو میشێل بدۆزنەوە، بەڵام لە دوو کاتی جیاواز تەنها دوو پارچەی سووتاوی جەستەی مرۆڤیان لەژێر داروپەردوی ماڵەکەدا دۆزییەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر دوێنێ سێشەممە 23-01-2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەند پارچەیەكی بچووكی جەستەی مرۆڤیان دۆزیونەتەوە و ڕەوانەی پشكنینیان كردوون، بۆ بەراوردكردن لەگەڵ جەستەی قوربانییەكان و دواتر لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامەكەی ڕادەگەیەنێت.
زانیاری زیاتر: 16 تیم بە بەشداری 300 کارمەندی بەرگریی شارستانی، شەو و ڕۆژ بەئومێدی دۆزینەوەی میشێل کاریان دەکرد، بەڵام دواجار کەلوپەلەکانیان کۆکردەوە و شوێنی بۆردوومانەکەیان بەجێهێشت و کۆتاییان بە پرۆسەی گەڕان و پشکنین هێنا. سەرکەوت کاڕەش، ئەفسەر لە بەرگریی شارستانی هەولێر بە ئاڤا میدیای راگەیاند: ئەرکی ئێمە لێرە تەواو بوو، هەر شتێک پێویستبوو کردمان".
سێ لە هاوڕێکانی لە چەند کاتێکی جیاواز لە ڤێلاکەدا میشێلیان بینیوە و ئاسایی دەرکەوتووە، هێرشەکە کاتژمێر 11:22 خولەک ئەنجامدرا، بەگوتەی کریس توالای چێشتلێنەر کاتژمێر 6:45 خولەکی ئێوارە خواردنی داوەتە دەست میشێل، یەکێکی تر لە هاوڕێکانی نزیکەی دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش ڕوودواکە میشێلی لەو شوێنە بینیوە.
باکگراوند: لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممە 15ـ01-2024 بۆ سەر ماڵی سەرمایەدار پێشڕەو دزەیی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە، چارەنووسی کارگوزارێک دیارنەبوو، دوای هەفتەیەک گەڕان و پشکنینیش کۆتایی بە پرۆسەکە هێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 46 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا