وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێکدادانی پەکەکە و پێشمەرگە لە ئامێدی روونکردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 24 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی پێکدادانی ئەمڕۆی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە لە ئامێدی، رەتیدەکاتەوە پێشمەرگە دەستپێشخەربووبێت و رایدەگەیەنێت، "سەرەتا چەكدارانی پەكەكە بە مووشەك هێرشیان كردووەتە سەر بازگەیەكی زێرەڤانی، ئەوانیش بەرگرییان لەخۆیان كردووە".
چیرۆکە سەرەکییەکە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 24-1-2024، لە ڕێگای گوندی مژێ لە قەزای ئامێدی، ژمارەیەک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕێگای گوندی مژێوە بۆ چیای گارە جووڵەیان کردووە، کە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی تورکیا لەو ناوچەیە ئامادەییان هەیە.
زانیاری زیاتر؛ بەپێی سەرچاوەکەی ئاڤا میدیا، گەریلاکانی پەکەکە سەرەتا تەقەیان لە خاڵێکی سەربازی هێزەکانی تورکیا کردووە، دواتر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پێشمەرگەش کردووە، ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە " میدیای سەر بە پەکەکە لە هەوڵێکی چەواشەکارانەدا وایان بڵاوکردووەتەوە، کە لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە لە دەڤەری ئامێدی هێرشیان کراوەتە سەر، لێرەدا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان لە سەرانسەری جیهان ڕووندەکەینەوە، کە چەکدارانی سەر بە پەکەکە نیوەڕۆی ئەمرۆ رێکەوتی 24-1-2024 بە دەیان کیلۆمەتر دوور لە سنووری تورکیا لە دەڤەری ئامێدی، بەبێ رێزگرتن لە دامودەزگا فەرمی و دەستوریییەکانی هەرێم، زێدەڕۆییان بۆ سەر بازگەیەکی هێزەکانی زێرەڤانی کردووە و دواتر بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هەمان بازگە و هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانیش لە پێگەکانی خۆیانەوە بەرگرییان لە خۆیان کردووە.
"ئەم هەوڵەی چەکدارانی پەکەکە لە چوارچێوەی ئەو هێرش و کردارە تێکدەرانەیە کە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم ئەنجام دەدرێت و بە داخەوە ئەوان بوونەتە بەشێک لە پیلانە ناوچەییەکان دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان نابێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ململانێیە ناوچەییەکان و پاڵپشتی هەموو هەوڵ و رێکارێکی ئاشتیانەش دەبین لە پێناو چارەسەریی کێشەکان و جێگیرکردنی ئاشتی و ئارامی، بەڵام مافی بەرگریکردن بۆ هێزەکانمان پارێزراوە و بە تووندی دژی هەر هەوڵێک دەوەستین کە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا فەرمییەکانی بکاتە ئامانج". وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان وای گوتووە.
بۆچوونی بەرامبەر: میدیاکانی پەکەکە هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان گەریلا و پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی ڕوویداوە باس لەوەش دەكەن چەند گەریلایەك برینداربوون، هێزەکانی پێشمەرگەش بە دەستپێشخەری تەقەکردن تۆمەتبار دەکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن