گەڕاندنەوەی 41 ڕووفاتی قوربانیانی ئێزدی بۆ شنگال و بەخاکسپاردنیان لە زێدی خۆیان
- هەواڵ
- 2024-01-24

رێورەسمی بە خاكسپاردنی ڕووفاتەكان
ئاڤا دیجیتاڵ
رووفاتی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كوردانی ئێزدی له شەنگال به‌خاكسپێردرا، كه لە کاتی هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 کۆمەڵکوژ کرابوون.
چیرۆكی سەرەكی: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024 رووفاتی 41 كوردی ئێزدی له شەنگال به‌خاك سپێردران، كه پێكهاتوون له قۆناغی شه‌شه‌می رووفاتی ئه‌و ئێزدییانه‌ی له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژ كرابوون.
چه‌كدارانی داعش 100 كۆمه‌ڵكوژییان دژی خه‌ڵكی شنگال ئه‌نجامدا، دوای چه‌ندین ساڵ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان هه‌ڵده‌درێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كران و پشكنینی (dna)یان بۆ كرا و پاشان بۆ ناشتن گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ شەنگال.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: به‌گوێره‌ی دواین ئامار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان كه مانگی ئابی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه دژی كوردانی ئێزدی ناوچه‌كانی شەنگال ئه‌نجامدرا، تا ئێستا حەوت هەزار و 400 كه‌س بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی داعش و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه بگاته نۆ كه‌س.
باكگراوند: رۆژی 3/8/2014 چه‌كدارانی داعش ھێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی شنگال و داگیریان كرد و هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانیی ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێسه‌ر و شوێنن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵات‌دا
5 ئاب
دوایین زانیاریی له‌باره‌ى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات