گرووپە چەکدارەکان ترسیان لە کۆبوونەوە داخراوەکانی سوودانی لە ئەمریکا هەیە
- عێراق
- 2024-04-16

لۆگۆی بزووتنەوەی نوجەبا
ئاڤا نیوز
هەرچەندە دانوستانی لیژنە هاوبەشەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق هیچ ئەنجامێکی نەبووە، بەڵام گرووپە چەکدارەکان لە کۆبوونەوە داخراوەکانی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا دەترسن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە سوودانی لە واشنتنە و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە؛ یەکێک لەو دۆسیانەی قسەیان لەسەر کردووە، ئاسایشی ناوچەکە و عێراقە، بۆیەش ئەو گرووپە چەکدارانە ترسیان هەیە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن موسەوی، گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا کە ئەکرەم کەعبی سەرۆکایەتی دەکات ڕایگەیاند: "هەڵوێستی بەغدا لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ناڕوونە".
زانیاریی زیاتر: ئەو گوتەبێژە ترسی گرووپە چەکدارەکان ناشارێتەوە لەو دانوستاندنانەی لەپشت دەرگا داخراوەکانەوە دەکرێن، بەوەی بەربەست بۆ هەوڵەکانیان دانرێت بۆ کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کوڕی بەرپرسێکی عێراق و شەش کەسی دیکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا