
دیمەنی بۆردوومانی بنکەی کالسۆی چەکدارانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
کەمێک پێش ئێستا، ناوەندی سەربازی کالسۆ، کەتایبەتە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، لەباکووری شاری بابل بۆردوومان کرا و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا عێراقیەکان دەڵێن، هێرشکراوەتە سەر بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی حەشدی شەعبی و گەراجی تانکەکانی حەشدی شەعبی لە بنکەی سەربازیی کالسۆ کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل.
زانیاریی زیاتر: پێشتر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی کالسۆ بوون، دواتر ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کرا و ئێستاش هێزەکانی حەشدی شەعبی تێدایە.
زیانە سەرەکییەکان: بەپێی سەرچاوە نافەرمی و سەرەتاییەکان لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراو و بریندار بوونە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی حەشدی شەعبی ئەمریکا بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی کالسۆ لەکاتێکدایە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کوڕی بەرپرسێکی عێراق و شەش کەسی دیکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا