
ئاڤا نیوز
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی بنکەی کالسۆی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل، ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن، بەڵام حەشدی شەعبی ڕەتی دەکاتەوە بۆردوومانەکە کوژراوی لێکەوتبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: "دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە لە سەربازگەی کالسۆ، تەنیا سێ بریندار هەن و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی و بنکەکانی تەندروستیی بابل لەسەر هێڵن" موهەنەد ئەلعنزی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل وا دەڵێت.
لەلایەکەی دیکە: ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە یەک کوژراو و هەشت چەکداری حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان برینداربوونە.
زانیاریی زیاتر: بنکەی سەربازیی کالسۆ دەکەوێتە باکووری پارێزگای بابل، لیواکانی 28 و 17ـی هێزەکانی حەشدی شەعبی تێدایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان بەردەڕەش-کەڵەک کەسێک سووتا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کوڕی بەرپرسێکی عێراق و شەش کەسی دیکە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا