سەرۆكوەزیران بارزانی: ئامانجمانە ئەمساڵ یەك ملیۆن هاوڵاتی دەستیان بە خزمەتگوزاری بانكی بگات
- هەواڵ
- 2024-01-25

ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایگەیاند "ئامانجمانە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەك ملیۆن هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانكی بگات".
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25-01-2024، سەرۆكوەزیران بارزانی، لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاند "ئامانجمان ئەوەیە تا كۆتایی 2024، یەك ملیۆن هاووڵاتیی كوردستان دەستیان بە خزمەتگوزاریی بانكیی بگات، بەڵێنەكانمان بەجێ دەگەیەنین".
بۆچی گرنگە: پرۆژەی "هەژماری من"، پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە؛ هەنگاوێكی گرنگە بۆ ئاییندەی هەرێمی كوردستان و لەلایەن نووسینگەی سەرۆكوەزیران، بە هاوكاریی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كورستان و بە ڕەزامەندیی بانكی ناوەندیی عێراق، ئەنجامدەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەتەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من" فەرمانبەران و مووچەخۆران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانكی سوودمەند دەبن، پێشتر ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند "ئامانج لە پرۆژەكە بوونیادنانی سیستمێكی بانكی بەهێزە كە سوودی دارایی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت، قۆناغی داهاتوودا كارمەندانی كەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە".
باكگراوند: تاوەكو ئێستا نزیكەی 190 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار كراون و شەش هەزاریشیان كارتی بانكییان وەرگرتووەتەوە، ئێستا نزیكەی 50 ئامێری پارەڕاكێشان (ATM) لە شاری هەولێر هەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





