ئەمریکا: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی خەڵکی سڤیل و یەکسانیی جێندەری هەنگاوی گەورەی ناوە
- ڕاپۆرت
- 2024-04-23

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر مافەکانی مرۆڤ بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بە پێشيلکارییەکانی گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووەکانی عێراق، تووندوتیژیی تائیفی، هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان کراوە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: لە ڕاپۆرتەکەدا بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هۆکارە بۆ ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵێت "دۆخی مافی مرۆڤی باش نییە"، لە کاتێکدا زۆربەی پێشێلکارییەکان پەیوەندییان بە میلیشیا شیعییەکان و ئەو گرتن و بێسەروشوێنکردن و تیرۆرانەوە هەیە کە لە شارەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی و خەڵکی سڤیل کراوە.
زیانە سەرەکییەکان: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بکەری سەرەکی ئەم پێشێلکارییانەشی بۆ "میلیشیا شیعییەکانی نزیک لە ئێران و ژێر هەژموونی حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق" گەڕاندووەتەوە کە ڕێگرن لە ئازادیی ڕادەربڕین و خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی" و عێراقیان کردووەتە زیندانێکی گەورە بۆ نەیار و خەڵکی بێتاوان".
زانیاریی زیاتر: بەمەش دۆخی زیندانەکانی هوت لە زیقار و زیندانی رەسافە و حیلە، بە خراپ وەسف کراوە کە قەرەباڵخییەکەیان 400%ـە لە کاتێکدا قەرەباڵخی ئەو چەند زیندانەی لە هەموو هەرێمی کوردستان هەن "157%ـە و تەنیا چوار هەزار و 922 زیندانییان تێدایە کە 181 کەسیان نەوجەوانن و لە چاکسازییەکانن".
ژمارەکان وادەڵێن: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پشت بە ئامارەکانی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ و ڕێکخراوەکانیی ڕوانگە و خاچی سووری عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەبەستێت کە "لە ساڵی 2017 بۆ 2023، نزیکەی 12 هەزار خێزانی عێراقی ئەندامێکیان بێسەروشێن کراوە" و "لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردووش 994 داواکاری بۆ ڕوونبوونەوەی چارەنووسی کەسانی ونبوو کراوە" و "چارەنووسی 643 کەس لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەلوجە نادیارە کە چەکدارانی حەشدی شەعبی بێسەروشوێنیان کردوون".
مەترسییە پێشبینراوەکان: چەند پێشێلکارییەکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی پێدراوە وەک "گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق بۆ زێدی خۆیان لەکاتێکدا هێشتا مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژیان و ئازادییان هەیە" و "پرسی جێندەری و لەشفرۆش و هاوڕەگەزخوازەکان" کە لە عێراق هەڕەشەیان لەسەرە.
کاریگەریی ئەرێنی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەی لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ، ئەوەشی نەشاردووەتەوە بە پلەی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتریش حکومەتی فیدراڵیی عێراق، هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلکاریانەیان داوە وەک "لێکۆڵینەوە، دادگایی تۆمەتبارانی تیرۆر و داعش و سزادانی بەرپرسی تۆمەتبار بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ" و "ڕاهێنانی 400 پێشمەرگە و کارمەند لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەن لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و یەکسانیی جێندەری و گیانی خەڵکی سڤیل".
پێدراوە ڕاستەکان: سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی کوژرانی 3 بەرپرس و ئەشکەنجەدانی ژنە ڕۆژنامەنووسێک دەکات کە ئەوانیش بریتیین لە:
· محەممەد میرزا کە پەکەکە لە زاخۆ ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە.
· هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی کاروان گەزنەیی ـ پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە کۆیە
· کوشتنی دوو ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەڵشۆ
· ئەشکەنجەدانی نازیلا مەعروفیان بۆ ماوەی 13ڕۆژ لە زیندانەکانی سلێمانی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 34 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتووی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا ناڕوونە