ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار و گەڕاندنەوەی پێشینەکان کۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 2024-04-24

ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆ چوارشەممە و گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێک دەکات، یەکێک لەوانەش ئامادەکارییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار و گەڕاندنەوەی پێشینەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە، 24-04-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ـ جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
زانیاریی تایبەت: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە دوو بڕگە پێک دێت، بڕگەی یەکەمی تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ڕاپۆرتی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی دانوستانکار سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ مووچەی مانگی نیسان و داڕشتنی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری داهاتەکان و بە بانکیکردنی پێدانی مووچە، بە گوێرەی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵ و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵ گفتوگۆ دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکە: بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دوو خاڵ گفتوگۆ دەکرێن کە بریتین لە:
- چەند پێشنیارێک تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای هاووڵاتییان وەک: خانووبەرە، کشتوکاڵی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتوگوزار، هاوسەرگیری، هەروەها قەرزی بانکە بازرگانییەکان و ڕێژەی سوودی بانکیی ئەم قەرزانە و ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەیان بە پێی یاسای چاکسازی.
- لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاوتوێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 34 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





