
ساتی تەقینەوەی بنکەی کالسۆ لە بابل
ئاڤا نیوز
لێژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەکەی بنکەی کالسۆی حەشدی شەعبی لە بابل، ڕاپۆرتی کۆتایی بڵاو کردەوە و ڕەتی دەکاتەوە تەقینەوەکە بە مووشەک بووبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد بە هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی، بەڵام حکومەتی عێراق ڕەتی کردەوە ئاسمانی عێراق پێشێل کرابێت.
شێوازی جێبەجێکردن: لێژنەکە پارچەی تەقەمەنی و خۆڵی بنکەکەیان بردووە بۆ تاقیگەی شیکاری و ئەنجامەکایان بردووە بۆ سوودانی.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: لە جێگەی تەقینەوەکە چاڵێکی قووڵ درووست بووە، پاشماوەی پێنج مووشەک بە دووری 150 مەتر لە شوێنی ڕووداوەکە دۆزراونەتەوە، لەگەڵ پاشماوەی 22 مووشەکی دیکە بە دووری 100 مەتر، قەبارەی چاڵەکەش دەریدەخات کە تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی داوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی عێراقیش ڕەتی دەکاتەوە لە کاتی تەقینەوەکەدا یان دواتر هیچ فڕۆکەیەک یان درۆنێک ئاسمانی بابلی بەزاندبێت و بە قەبارەی تەقینەوەکە و ئەو تەقەمەنیانەی لەوێ بوون ناکرێت بڵێین کاریگەریی مووشەکێک یان چەند مووشەکێک بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجامی شیکاریی خۆڵی سەربازگە و پارچەی مووشەکەکان دەریخستووە سێ ماددەیان تێدا بووە کە لە درووستکردنی تەقەمەنی بەکار دەهێنرێت وەک تی ئێن تی، نیتراتی ئەمۆنیۆم و بۆتێل فسالات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە





