ئاڤا نیوز ڕێککەوتنی حەشدی شەعبی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی شنگال ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 28 نیسان

سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حەشدی شەعبی و یەکێتی لە هەوڵی ئەوەدان پۆستە ئیدارییەکان لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن، پارتیش هەنگاوەکە بە پێچەوانەی یاسا دەزانێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ساڵە قەزای شنگال بێ قایمقامە، محەممەد شیاع سوودانی لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەینەوا، دەسەڵاتی بە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دا بۆ پڕکردنەوەی سەرجەم پۆستە ئیدارییەکانی قەزاکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی، حەشدی شەعبی لەگەڵ یەکێتی لە هەوڵی ئەوەدان پۆستە ئیدارییەکانی ئەنجوومەنی قەزای شنگال پڕ بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە بە جۆرێکە پۆستەکانی قایمقامی شنگال و ناحیەی قەیراوان بۆ حەشدی شەعبی بن، لە بەرامبەر ئەوە لە مەخموور پۆستی قایمقام و ناحییەکانی سنونێ و گرعزێر بە یەکێتی بدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاڤا نیوزی گوت: دوور لە هەموو ڕێکارە یاساییەکان ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بە کورتەنامەیەک ئاگادار کراونەتەوە کە سبەی دووشەممە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ ئەنجوومەنەکە کۆ دەبێتەوە بەبێ ئەوەی ئەندامەکان لە کارنامەکەی ئاگادار بن.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر نازم ھەرکی، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال ڕایگەیاندبوو: "پۆستە ئیدارییەکانی شنگال بڕگەیەکە لە ڕێککەوتنی شنگال لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ساڵی 2020 کراوە، ئێمە لەگەڵ ئەو شێوازەی دیاریکردنی قایمقامی قەزای شنگال لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە نین، ئەوەی ئەوان دەیکەن دژی یاسا و ڕێککەوتنە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: زۆربەی خەڵکی شنگال هێشتا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندان و بەهۆی گرووپە چەکدارەکان ئاوارەیییان هەڵبژاردووە لە جیاتی گەڕانەوە، بۆ ئەوەی نەچنە ژێرباری ئەو گرووپە چەکدارانە کە بە نایاسایی لە قەزاکەدان، ئەم هەنگاوەش لە بەرژەوەندیی خەڵکەکەدا نییە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە