
پەرلەمانی توركیا- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
پرسی "نووسینەوەی دەستووری نوێ" بابەتی گەرمی ڕۆژەڤی تورکیایە و هەموو پارتە سایسییەکانی ئەو وڵاتەی هێناوەتە دەنگ.
وێنە گەورەکە: لە دوای یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی تورکیا، لایەنەكانی تورکیا بە تایبەت ئاکپارتی ، بوونی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵات بە پێویست دەزانن.
لێدوانە فەرمییەکان: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، پێویستە تورکیا "دەستوورێکی داهێنەرانە و ئازادیخوانەی" هەبێت.
لە لایەكی دیكەوە: تولای هاتیمۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی گوتی: تورکیا پێویستی بە دەستوورێكی نوێ هەیە، بەڵام رێگە نادەن گفتوگۆکان لەبارەی دەستوور ببنە فریادڕەسی دەسەڵات.
یەڵما تونج، وەزیری دادی تورکیا گوتی: ئامانجمان دەستورێکی دیموکراسی، مەدەنییە بە بەشداری هەموو لایەک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕینی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ ئەم هەفتەیە سەردانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەکات. یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە دەبێت.
چاوەڕوانکراوەکان: بڕیار وایە رۆژی پێنج شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکپارتی لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەلی سەرۆکی جەهەپە کۆببێتەوە، تەوەری سەرەکی دانانی "دەستورێکی نوێ "دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی (مەهەپە)ی کرد. لەسەر هەمان پرس گفتووگۆ کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا