جارێکی دیکە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
- هەواڵ
- 2024-01-27

ئاڤا دیجیتاڵ
کەمێک پێش ئێستا دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 180 ئەندام دەستیپێکرد. بەپێی بەرنامەی کار، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگە پرسەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو کاتژمێر 11:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، یەکەم تەوەریشی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن بوو، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، دانیشتنەکە بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر نەکرا. دواتر کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی 180 ئەندام دەستیپێکرد، سەرەتای کۆبوونەوەکەش پرسی دواخستنی دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەن خرایە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا و بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای راگەیاند، پرسەکە هەڵگیراوە تاوەکو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵاکانی سەر شەعلان کرەیم دانیشتنی پێشوو یەکلایی دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لایەنە شیعەکان لە دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵایان تۆمارکردوون، یەکەم سکاڵا لەبارەی نایاساییبوونی دانیشتنی رابردووە، داوادەکەن دانیشتنەکە رەتبکرێتەوە و سەرلەنوێ دەست بە پرۆسەکە بکرێتەوە، واتە جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدان بکرێتەوە (بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەگەر لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن کاندیدێک نەیتوانی 50+1ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، ئەوا لە گەڕی دووەم تەنها دوو لەو کاندیدانە دەمێننەوە کە زۆرتریین دەنگیان بەدەستهێناوە) سکاڵای دووەمیش لەسەر شەعلان کرەیم، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، بەتۆمەتی ستایشکردنی حیزبی بەعس و سەدام حوسێن و، دەڵێن نابێت ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران. بڕیارە رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئەم دوو سکاڵایە بدات.
ئەوەی ئێستا روودەدات: تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە دانوستاندن بەردەوامن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی نەکراوە، هەر ئەمەش جارێکی دیکە بووە هۆی دواخستنی پرسەکە.
باکگراوند: ڕۆژی 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن شەعلان کرەیم بە بەدەستهێنانی 152 دەنگ، یەکەم بوو و بە جیاوازییەکی زۆر لەپیش سالم عیساوی بوو، بەڵام نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت کە دەبوو 166 دەنگی هەبێت، بۆیە دانیشتنەکە چووە گەڕی دووەم. دوای چەند کاتژمێرێک ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ئەنجامدانی گەڕی دووەم دەستی بە دانیشتن کردەوە، بەڵام دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکردنی دانیشتنەکە، بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و پشێوی پرسەکە دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە