سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دووکاندارێکی بازاڕی قەیسەری: بازاڕەکە بە جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2024-05-06

سەرۆکوەزیران بارزانی لە بازاڕی قەیسەری. وێنە" حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای سووتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد و بەڵێی بە زەرەرمەندبووان دا، بازاڕەکە بە باشترین و جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا؛ ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ زیانەکان، سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاڕەکەی کرد.
زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیران بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا بە دووکاندارانی بازاڕەکەی گوتووە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت و ئەوانەی کەمتەرخەم بوون سزا دەدرێن، بەڵێنیشی داوە بازاڕەکە بە باشترین و جوانترین شێوە نۆژەن دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لیژنەی خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ زیانەکان و 370 دووکانی قەیسەرییەکە نیشانەی خەمڵاندنیان لێدراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئۆرشەلیم دادەخەین
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە؛ "ئاشتی بەردەواممان دەوێت"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا