سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت هەموو لایەنەکان لەسەر بەڕێوەچوونی وادەی هەڵبژاردن ڕێکبکەون
- کوردستان
- 2024-05-07

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت هەموو لایەنەکان لەسەر بەڕێوەچوونی وادەی هەڵبژاردن ڕێکبکەون و نەبێتە هۆی لێکترازانی زیاتری هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئێران لەبارەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن گوتی: تاوەکو ئێستا ڕۆژی هەڵبژاردن نەگۆڕاوە، دەمانەوێت هەڵبژاردنێک بکرێت، هیچ لایەنێک نە خۆی بە دۆڕاو و نە خۆی بە براوە بزانێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە لە سەردانەکەیدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرابێت و دەڵێت، تەنیا بەرپرسانی باڵای ئێران لە بارەی وادەی بەڕێوەچووونی هەڵبژاردنە پرسیاریان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هەرێمی کوردستان دەیەوێت وەک فاکتەری سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە بمێنێتەوە، ئێران سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد، بەهۆی بەرەوپێشبردنی کەیسی ئەمنیی ناوچەکە، ناکرێت هیچ هێزێکی چەکدار لە هەرێمی کوردستان مەترسی لەسەر وڵاتانی دراوسێ دروست بکات. نێچیرڤان بارزانی وای گوت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئۆرشەلیم دادەخەین
- بیروڕا
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئاڤام هەڵبژارد؟
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە؛ "ئاشتی بەردەواممان دەوێت"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا