
وێنەی كۆبوونەوەكە
ئاڤا نیوز
بۆ جێبەجێکردنی فەرمان و ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیران بارزانی، لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەکان، بە سەرپەرشتی وەزیرانی ناوخۆ، شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو. لایەنەکان ڕاسپێردران دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکخستنەوەی سەرجەم بازاڕەکان بکەن.
وێنە گەورەکە: پێشتر سەرۆکوەزیران بارزانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردبوو بە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکان بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان بووە یان دەستێکی خراپەکاری لە پشتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشووتر و بەدواداچوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان کرایەوە، کە دەبێت سەرجەم بڕیارەکان وەکو خۆی جێبەجێبکرێت.
زانیاریی زیاتر: لایەنەکان ڕاسپێردران دەستبکەن بە ڕێکخستنەوەی سەرتاسەری بازاڕی قەیسەری و سەرجەم بازاڕە میللیەکان و شوێنە گشتییەکان و هەڵگرتنی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکان و هەموو ئەو مەترسیانە کە دەبنە هۆکاری دروستبوونی ڕووداوی لەمشێوەیە، بە تایبەتی نەهێڵانی هەڵواسینی پەردە لە دووکانەکان.
لە لایەکی دیکەوە: بەرگريی شارستانی و قایمقامیەتی ناوەندی و سەرۆکایەتی شارەوانی ڕاسپێردران پێداچوونەوە بەو سیستەمانە بکرێت کە جێگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






