
ساتی كاركردن لە پڕۆژەیەكدا- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لە سەرتاسەری عێراقدا، نزیکەی هەزار و500 پڕۆژە هەیە، بڕی 10 ترلیۆن دیناریان بۆ خەرجکراوە، بەڵام هیچکامیان تەواو نەکراون.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە گرفتە گەورەکانی عێراق، بریتییە لە پڕۆژە تەواونەکراوەکان، وەزارەتی پلاندانان دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی ملیاران دیناریان بۆ تەرخانکراوە بەڵام دەبێت دەیان ملیار دیناری دیکەشیان بۆ تەرخان بکەین تا دەستپێبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: سەدان پرۆژەی کەڵەکەبوو لە عێراقدا لە بوارەکانی؛ خزمەتگوزاری، گواستنەوە، پەیوەندی، کشتوکاڵ و پیشەسازیدا هەن و تائێسا تەواو نەکراون.
درێژەی ڕاپۆرتەکە….
گەورە بەرپرسانی عێراق باس لە خراپی دۆخی پڕۆژەکان و نەبوونی چاودێری و نەبوونی خەڵکی دڵسۆز دەکەن لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا، بە هەزاران پڕۆژە لەسەرجەم شارەکانی عێراق بەردی بناغەیان دانراوە و پارەکەیان وەرگیراوە و ئیتر بوونەتە پڕۆژەی خەیاڵی و قسەی سەر کاغەز.
ژمارەکان خەیاڵین
زیاتر لە هەزار و 450 پرۆژەی کەڵەکەبوو لە هەموو سێکتەرەکان هەن و بڕی 10 تریلیۆن دیناریان لێ خەرجکراوە، بەڵام هیچکام لەو پرۆژانە تەواو نەکراون، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: "ئەو پرۆژانە پێویستییان بە 24 ملیار دینار هەیە بۆ ئەوەی تەواو بکرێن".
کەس لە پڕۆژەکانی بەغدا ناپرسێتەوە
تەنیا لەنێوخۆی بەغدا 400 پرۆژەی ساختە و وەهمی هەن کە لەلایەن حیزب و وەبەرهێنەرە گەورەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
حکومەت بڕیار دەدات
بڕیارە حکومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو پرۆژانەدا بکات کە ڕێژەی تەواوبوونیان لە 10% تێنەپەڕیوە، لەشوێنی ئەواندا وەبەرهێنان لە پرۆژەی دیکە دەکات لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە.
گەندەڵی عێراقی خواردووە
بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن، دەستوەردانی حیزب و گرووپە چەکدارەکان لە کەرتی وەبەرهێنان، هەبوونی گەندەڵی لەنێو حکومەت و نەبوونی چاودێریی لەلایەن پەرلەمانەوە هۆکاری سەرەکیین بۆ کەڵەکەبوونی پرۆژەکان و تەواونەکردنیان.
پوختە
هەرچەندە محەمەد شیاع سوودانی کار لەسەر کاراکردنەوەی چەندین پڕۆژە دەکات و دەیەوێت هاووڵاتییانی عێراق لەخۆی ڕازی بکات، بەڵام هێندە پڕۆژەی وەهمی و تەواو نەکراو لە عێراق هەیە، هاووڵاتیانی عێراق بێهیوان و دەستیان بەهیچ خزمەتگوزارییەکی سەرەتایی ناگات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟