
سەرۆکوەزیران بارزانی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەجێندای کابینەکەی و لە خاڵی دەیەمی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، ئاماژەی بەوە کرد "ژینگەی کوردستان گەورەترین سەرمایەی هەرێمە و کار دەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدان بە کلتوری ژینگەپارێزی و بەکارخستنی سیستەمێکی پیشکەوتووی ڕیسایکل و چارەسەریی زبڵ و خاشاک و کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان".
ئەوەی لە چوار ساڵەی ڕابردوو و لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری پاراستن و گەشەپێدانی ژینگەیی کراوە. بریتییە:
قەدەغەکردنی سووتاندنی غازی کێلگەکان:
لە پاڵاوگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 150ملیۆن مەتر سێجا گازی زیانبەخش دەسووتێنرا و تێکەڵ بە هەوای پاک دەکرا، سەرۆکوەزیران ئەمەی قەدەغە کرد.
بەرهەمهێنانی وزەی پاکی پشتبەستوو بە وزەی خۆر:
سەرۆکوەزیران بارزانی، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، 100 ملیۆن دۆلاری بۆ بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لە ڕێگەی تیشکی خۆر تەرخان کردووە کە ئامانج لێی دوورکەوتنەوەیە لە دەستکەوتنی وزە لە ڕێگەی سووتەمەنییە باوەکان.
حیکمەتی گلدانەوەی باراناو:
زیاتر لە 100 پۆند دروست کراون و دەکرێن بە بەمەستی گلدانەوەی ئاو کە یارمەتیدەرن بۆ کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و ڕێگریش دەکەن لە دروستبوونی لافاو.
دامەزراندنی کارگەی بەکارهێنانەوەی قیری بەکارهاتوو:
سەرۆکوەزیران بارزانی یەکەمین کارگەی پێشکەوتووی ڕیسایکلینی قیری کردەوە کە بە یەکەم کارگەی لەوچەشنە لە سەرتاسەری عێراق دادەنرێت و ئەمەش کۆڵەگەیەکی گرنگی شۆڕشی ژینگەدۆستانەیە.
دەرکردنی یاسای پاراستنی مافی ئاژەڵان:
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسایی ژمارە ١٤ کرد کە تایبەتە بە مافی ئاژەڵان و سزادانی توندی ئەوانەی توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان ئەنجام دەدەن.
پاراستنی سامانی ئاو:
هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژە یاسای ژمارە ٤، هەوڵی پاراستنی سامانی ئاوی داوە کە تایبەتە بە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو و وەستانەوە دژی پیسبوونی ئاو و گۆڕانی تۆپۆگرافی.
جوانترکردنی ژینگەی کوردستان:
لە هەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی زیاتر لە 200 بەنداو و پۆند کراوە کە هۆکارێکن بۆ جوانتربوونی دیمەنی سرووشتی کوردستان.
چارەسەر و دووبارەبەکارهێنانەوەی خاشاک:
لە کابینەی نۆیەمدا پرسی ڕیسایکلین بەرەوپێش براوە و ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی کارگەی ڕیسایکلینی پلاستیک و ئەلەمنیوم و ماددە کانزاییەکانی دیکە کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئاڤا میدیا ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران ئامادەیە بۆ ڕێگە چارەی دیپلۆماسی و بەرگری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول