وڵاتێک بێ بوونی ئاسایشی ئاو ناتوانێ خاوەنی پێگەیەکی ئابووری و سیاسی خۆی بێت
- ڕاپۆرت
- 2024-05-12

ناوچەیەکی وشکبوو. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
گرنگیدان بە ئاسایشی ئاو یەکێک بووە لە کارە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەم، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین بەنداوی نوێ دروست کراون، کە بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەی گلدانەوەی ئاو بۆ سێ ملیار مەتر سێجا بەرز ببێتەوە.
بۆچی گرنگە؟ لە هەرێمی کوردستان بە گشتی 23 بەنداو و 118 پۆند بۆ گل دانەوەی ئاو هەن، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئاودێری، گەشتیاری و چەندین بواری تر سوودیان لێ وەردەگیرێ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیاو زانیاری ئاماژە بەوە دەکات: بەهۆی دروستکردنی بەنداوەکان کۆی گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024، بۆ زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023، زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاو گل درابووەوە.
بابەتە ستراتیژییەکان: بڕیارە چوار بەنداو لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دروست بکرێن، ئەوانیش بەنداوەکانی خێوەتە و دەڵگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مەنداوە لە هەولێر و باکرمان لە دهۆک.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "شوێن بۆ ئەو چوار بەنداوە دابین کراوە، بۆ خێراکردنی هەنگاوە کردەییەکان بۆ جێبەجێکردنی، دەرخستەیەک پێشکەش بە سەرۆککۆماری عێراق دەکرێت".
پێدراوە ڕاستییەکان: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، شەش بەنداو تەواو کراون و ئاویان تێدا گلدەدرێتەوە و نزیکەی هەشت پۆندی دیکە تەواو بوونە. جگە لە بەنداوە گەورەکانی وەک دووکان، دەربەندیخان، دهۆک و گۆمەسپان، 21 بەنداو لە هەرێمی کوردستان هەن.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بە بڕوای د.کاروان سەباح هەورامى، مامۆستاى زانکۆ و پسپۆڕ لە ئاسایش، ئابووری و بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمى کوردستان، پرسی ئاو ڕاستهوخۆ به سیاسهت و ئابوورییهوه بهستراوهتهوه و دەڵێت: "وڵاتێک ئهگهر بیهوێ خاوهنی سهقامگیری سیاسی بێ و خاوهنی پێگهیهكی ئابووری و سیاسی لهبار بێ، بهبێ بوونی ئاسایشی ئاو ناتوانێ خاوهنی پێگهی ئابووری و سیاسی خۆی بێ". د.کاروان ئەو قسانەی بۆ ماڵپەڕی حکومەت کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا